مۆناکۆ خۆی بۆ یارییەکی گرنگ ئامادەدەکات

14-01-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن مۆناكۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر


یانەی مۆناکۆ بە چەند گۆرانکارییەکەوە مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوە یانەی نیس دەستپێکرد.

لە مەشقەکانی ئەمجارەی مۆناکۆدا سێسک فابریگاس بەشداریکرد لەگەڵ هاوڕێکانیدا، کە تازە پەیوەندی بە تیپەکەوە کردووە، هەروەها چەند یاریزانێکی نوێش لە مەشقەکانی یانە فەرەنسییەکەدا بینران.

لە دوای راهێنانەکانیش تیێری هینری، راهێنەری مۆناکۆ گوتی "لە یارییمان بەرامبەر نیسدا رادامێل فالکاو یاریی ناکات، چونکە تووشی نەخۆشی بووە، بەڵام بۆ دوای یارییەکەی بەرامبەر نیس، پڵنگە کۆڵۆمبییەکە دەگەڕێتەوە تیپەکە".

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یارییەکی دواخراوی خولی فەرەنسا مۆناکۆ لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا پێشوازی لە نیس دەکات و یارییەکەش کاژێر 21:00 بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە