رووداوى وه‌رزشی ـ Gulf news
هه‌وادارانى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى هێرشێكى گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر جیراردۆ مارتینۆی راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشلۆنه كه‌تالۆنی و به كه‌سێكی درۆزن و دووڕوو ناویده‌به‌ن.
چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "باسی نرخی گاریس به‌یڵی یاریزانى وێڵزی ده‌كات و نرخی خه‌یاڵی یاریزانه ئهرجهنتینییهكهى، لیۆنێل میسی له‌بیرده‌كات".
هێشتا هانده‌رانى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانی لێدوانه‌كه‌ى تاتاى راهێنه‌رى ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى به‌رشلۆنه‌یان لهبیرنهكردووه كه به‌ر له زیاتر له مانگێك گوتبووى "كڕینی گاریس به‌یڵى یاریزانى وێڵزی به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یانه‌ى ریال مه‌دریده‌وه له یانه‌ى تۆتنهامی ئینگلیزی بێ رێزی بوو به‌رامبه‌ر جیهان".
بۆیه هه‌ندێك له‌و هانده‌رانه‌ى ریال مه‌درید له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبوك و تویته‌ر وه‌ڵامی تاتایان داوه‌ته‌وه‌و به پیاوێكی درۆزن و دووڕوو ناویانبردووه و نووسیویانه "ئه‌گه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆى به‌یڵ بێ رێزی بێت به‌رامبه‌ر به جیهان، ئه‌ى ده‌بێ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى لیۆنێل میسی چی بێت به‌رامبه‌ر جیهان؟ كه 250 ملیۆن یۆرۆیه".
هه‌روه‌ها نووسیویانه باشه ده‌بێ ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى میسی كه دوو ئه‌وه‌نده‌و نیوى گرێبه‌سته‌كه‌ى بهیڵه به بۆچوونى تاتا چیبێت؟ له‌وانه‌یه رووخاندنى یه‌كجاره‌كى جیهان بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ