سەیرترین لێدوانی ئەستێرەکانی تۆپی پێ

13-06-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن شتێکی نەدۆزیوەتەوە هێندەی تۆپی پێ رقی لێبێت
A+ A-
رووداو - هەولێر

گابریێل باتیستۆتا ئەستێرەی دیاری ئەرجەنتینی و خاوەنی دەیان نازناوی خول و جام و پاڵەوانێتییەکان و چەندین ریکۆردی تاکەکەسی لەبارەی تۆپی پێ دەڵێت" تۆپی پێ زۆری پێنەبەخشیوم، تەنیا پیشەیە پێی دەژیم".



ماریۆ بالۆتێلی ئیتالی کە ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی تۆپی پێیە، لەبارەی تۆپی پێ دەڵێت" تۆپی پێ تەنیا پیشەیەکی ئاساییە و پێی دەژیم، لام زۆر گرنگی نییە، کاری من لە تۆپی پێدا گۆڵکردنە، پێویست ناکات کەسێک گۆڵ دەکات هاوار بکات و ئاهەنگ بگێڕێت، چونکە ئەوە کار و ئەرکیەتی".



کریستیان ڤیێری ئیتالی، ناسراو بە رامبۆ، کە شوێن پەنجەی زۆری بەسەر تۆپی پێی ئیتالیا هەیە، لە بۆنەیەکدا وتی" خۆزگە یاریزانی کریکێت بوومایە، نەوەکو تۆپی پێ".

ستیفن ئایلەند یاریزانی 31 ساڵەی ئێرلەندا، کە ماوەی 22 ساڵە یاریی دەکات و ئەستێرەیەکی مانچێستەرسیتی و ئاستۆن ڤێلابوو لەبارەی تۆپی پێ دەڵیت"هیچ شتێکم نەدۆزیوەتەوە ئەوەندەی تۆپی پێ رقم لێی بێت"


کارلۆس ڤێلای مەکیسکی، هێرشبەری یانەکانی ئارسیناڵ، سێلتاڤیگۆ، وێست برۆمیچ، ئیسپانیۆڵ، ئێستاش ریال سۆسیداد لەبارەی تۆپی پێ دەڵێت: 
هەرگیز سەیری یەک یاریی تۆپی پێم  نەکردووە، هەرکاتێک لە تیڤییەکان یاریی هەبووبێت کەناڵەکەم گۆڕیوە، زۆر بێزارکەرە".



ئاندرێس سێلڤای ئەرجەنتینی، کە یاریی بۆ 10 یانەی وڵاتەکەی کردووە دەڵێت" تۆپی پێ زۆر بێ چێژە تەنیا پیشەیەکە بۆ بەدەستهێنانی پارە".



داڤید باتی ئینگلیزی، 49 ساڵ، یاریزانی پێشووی یانەکانی لیدز، نیوکاسل، بلاکبێرن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا  و ئەستێرەیەکی دیاری نەوەدەکانە دەڵێت، وەرزشی ئینگلیزی بێتامە و لەوەتەی وازمهێناوە هەرگیز نەچوومەتە یاریگا بۆبینی یاری.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە