ڤانپێرسی ماڵئاوایی لە فاینۆرد رۆتێردام کرد

13-05-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن رۆبن ڤانپێرسی
A+ A-
رووداو - هەولێر

بە فەرمی رۆبن ڤانپێرسی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و لە نێو یاریگای خۆیاندا ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی فاینۆرد کرد.

لە دوایین یاری یانەکەی لە خولی هۆڵەندا لەم وەرزەدا فاینۆرد رۆتێردام پێشوازی لە یانەی ئادۆ دێنهاگ کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.

لە یارییەکەدا رۆبن ڤانپێرسی تەمەن 35 ساڵان دوایین یاری خۆی لە یاریگای یانەکەی ئەنجامدا و بە یەکجاری ماڵئاواییکرد.

ڤانپێرسی پێشر لە ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و فەنارباخچەدا یاریکردووە و خاوەنی چەندین نازناوە لەگەڵ ئەم یانانەدا، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش 102 یاری ئەنجامداوە و 50 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە