ئاتلێتیکۆ مەدرید راگەیندراوێکی تووندی بڵاوکردەوە

دوێنێ کاژێر 03:18
دیاری حەسەن
نیشانەکردن یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە راگەیەندراوێکی تووندا داوای سزادانی ناوبژیوان دەکات و دەڵێت، تەنانەت یوفاش دەبێت بدرێتە دادگە.
 
دەقی راگەیەندراوەکە "لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەوە روونبووەوە کە دزییەکە روویدا، بە پێویستی دەزانین تانە لە یارییەکە بدرێت بۆ ئەوەی هەموومان راستییەکان بزانین لەسەر ئەوەی کە روویداوە، ئەگەر یوفا تۆماری دەنگیی ژووری ڤاریان هەیە، با بیخەنەڕوو، ئەگەر نەبوو، ئەوە پێویستە ناوبژیوان و یوفاش بدرێنە دادگە"
 
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوێنێ شەو لە یاریگەی خۆی لە ریال مەدریدی بردەوە، بەڵام بە کۆی دوو یاری، ئەنجامەکە یەکسانبوو و چووە لێدانی یەکلاییکەرەوە، ریال مەدرید توانی سەرکەوتووبێت لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان و ئاتلێتیکۆ مەدرید بکاتە دەرەوە.
 
حاڵەتی لێدانە سزاکەی جولیان ئەلڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێی مشتومڕی زۆر بوو، دوای ئەوەی لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانەکە، تۆپەکە بەر هەردوو پێی کەوت، ناوبژیوان گۆڵەکەی هەژمارنەکرد.
 
ریال مەدرید توانی بە ئەنجامی 4-2 لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان بباتەوە و بەوەش گەیشتە قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە