یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له باره‌ی یاری ئه‌مشه‌ویان له به‌رامبه‌ر بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، له قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگدا، گوتی "ئه‌گه‌ر له بایرن میونشن ببه‌ینه‌وه جیهان ده‌گۆڕێت".
كلۆپ گوتی "ئه‌مه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قۆناخی 16یه، هه‌میشه یانه‌كان پلانێكی دیاریكراو بۆ دوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناخه داده‌نێن، له یاری یه‌كه‌مدا پلانی ئێمه و بایرن میونشنیش سه‌ركه‌وتوو بوو. ده‌مانزانی كه ئه‌نجامه‌كه له یاری چووندا یه‌كلایی نابێته‌وه. ئایا بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕا ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌مان به جیاوازی 2 گۆڵ بردبا؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدابووایه و بایرن میونشنیش له‌م یارییه‌دا له یه‌كه‌م خوله‌كدا گۆڵێكی كردبا، دووباره ئه‌نجامی یارییه‌كه كراوه ده‌بوو، كه‌واته هێشتا هیچ رووینه‌داوه‌و من بایه‌خ به‌و قسانه ناده‌م كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه بارودۆخی تیپێك له‌وه‌ی دیكه باشتره".
راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌گه‌ر له‌م یارییه‌دا ئاستێكی باشمان پێشكه‌شكرد، بێگومان هانده‌رێك ده‌بێت بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگیشدا ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه ئه‌وا بۆ ئێمه جیهان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سهریشنهكهوتین ئه‌وا رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ست به خۆئاماده‌كردن ده‌كه‌ین بۆ یاری به‌رامبه‌ر فۆلهام". هه‌روه‌ها گوتی "هه‌موو بایه‌خ و بیركردنه‌وه‌مان لای یاری بایرن میونشنه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ