رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات كه خۆزێ مۆرینیۆى راهێنه‌رى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزی هه‌وڵی رازیكردنى لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ریزه‌كانى یانه‌ى چێڵسی.
رۆژنامه‌ى دایلی ئیكسپرێسی به‌ریتانى له هه‌واڵێكی كتوپڕدا رایگه‌یاند "مۆرینیۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ میسی كردووه‌و هه‌وڵیداوه رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ى ریزه‌كانى بارسێلۆنا به‌ره‌و چێڵسی جێبهێڵێت و له‌گه‌ڵ سیسك فابریگاسی هاوڕێ نزیكه‌كه‌ى یارى بۆ چێڵسی بكه‌ن".
وه‌ك دایلی ئیكسپرێس باسیده‌كات هێشتا نه‌زانراوه كه وه‌ڵامی میسی بۆ مۆرینیۆ چیبووه‌و نووسیویه‌تى "ئه‌م هه‌وڵانه‌ى مۆرینیۆ له كاتێكدان كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ میسی باش نه‌بوونه به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ركابه‌رى سه‌رسه‌ختى یانه‌كه‌ى میسی ده‌كرد".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ