ئێمباپێ تۆڵە لە خلێفی دەکاتەوە

12-09-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ناسر خلێفی کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناکۆکییەکانی نێوان کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ریال مەدرید و یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامن، یاریزانە فەرەنسییەکە ئامادەنییە لە پاریس سانجێرمان خۆشببێت.
 
بەپێی هەواڵی میدیای فەرەنسا و ئیسپانیا، کیلیان ئێمباپێ سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت پاریس سانجێرمان 55 ملیۆن یۆرۆکەی بۆ بگەڕێنێتەوە، کە لە دوایین 3 مانگی یارییکردنیدا لە یانەی پاریس سانجێرمان پارەکەی ماوەتەوە و وەرینەگرتووە.
 
یاریزانە فەرەنسییەکە هەموو نێودەنگیرییەک بۆ کۆتاییهێنان بە پرسە رەتدەکاتەوە و دەیەوێت هەموو پارەکەی وەربگرێتەوە.
 
لیژنەی یاسایی خولی فەرەنسا، دەستەوارەیەکی خستبووە بەردەم ئێمباپێ بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی پاریس سانجێرمان بکات و رۆڵی نێوەندگیر لەو کێشەیەدا بگێڕن، بەڵام کیلیان ئەو داواکارییەی رەتکردووەتەوە.
 
پارێزەری کیلیان ئێمباپێ داواکاریی گەڕاندنەوەی پارەکەی گەیاندووەتە یانەی پاریس سانجێرمان و لیژنەی یاسایی خولی فەرەنسا و پاریس سانجێرمانیش نایەوێت ئەو هەموو پارەیە بداتە ئەو یاریزانە.
 
هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای فەرەنساش باس لەوە دەکەن کە ئیمباپێ بەم هەنگاوە دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە کارگێڕیی یانەی پاریسی، بەتایبەتیش ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە بکاتەوە، کە چەند ساڵێک رێگر بوون لە رۆیشتنی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید.
 
ئەوان دەڵێن "ئێمباپێ عاشقی ریال مەدریدە، بۆیە دەیەوێت تۆڵەی خۆشەویستەکەی بکاتەوە، کەچەند ساڵێک رێگربوون لە گەیشتن بە مەعشوقەکەی".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە