مان یونایتد و ریال سۆسیداد لەسەر گواستنەوەی یانوزای رێککەوتن

12-07-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن عەدنان یانوزای، گواستنەوە
A+ A-


رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی لەسەر گواستنەوەی عەدنان یانوزای، یاریزانی بەلجیکی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد گەیشتە رێککەوتن.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاندووە، یاریزانە 22 ساڵییەکە بەرامبەر 9.8 ملیۆن پاوەند لە رێد دیڤڵزەوە پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2013ەوە لە یانەکانی بۆرووسیا دۆرتموند و ساندێرلاند بەشێوەی خواستن یارییدەکات.



یانوزای لە ساڵی 2011 لە یانەی ئاندەرلێختی بەلجیکی پەیوەندیی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی کرد و درێسی ژمارە 11ی رایان گیگز، ئەستێرەی پێشووی یانەکەی پێدرابوو، هەرچەند گرێبەستەکەی بۆ 5 ساڵ بوو، بەڵام پێش ئەوەی گرێبەستەکەی تەواوبێت یاریزانەکە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی بەجێهێشت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە