رووداو ـ هه‌ولێر
مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، هه‌واڵێكی خۆشیان بۆ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێ‌بوو، چونكه ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانیدا كرد‌و ئاماده‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له یه‌كه‌م یاری ئیسپانیا له مۆندیال.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، رایگه‌یاند دانی كارفاخال به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانی كردووه‌و ده‌توانێت به‌رامبه‌ر پورتوگال یاری بكات و نووسیویه‌تی "به‌ڵام هێشتا دیار نییه لۆبیتیگی راهێنه‌ر یاری پێده‌كات یان نا؟".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت "جیرارد پیكێی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش، له مه‌شقه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ لۆبیتیگی راهێنه‌ر كردووه‌و پێیگوتوه من 100% ئاماده‌م بۆ یاری یه‌كه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ