ریال مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی لیڤەرکوزن بگوازێتەوە

12-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ئەستێرەیەکی لاوی بوندێسلیگا بگوازێتەوە ریزەکانی. 
 
لە کاتێکدا هێشتا بازاڕی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان لەم ساڵدا دەستی پێنەکردووە، ریال مەدرید پلان بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو دادەنێت و دەیەوێت فلۆریان ڤیرتز، یاریزانی یانەی بایرلیڤەرکوزن بگوازێتەوە.
 
ڤیرتز لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرسوڕ‌هێنەر پێشکێشدەکات و ئامارەکانی جێگەی سەرنجن، بەشێوەیەک کە توانیویەتی 18 گۆڵ و 19 ئاسیست بکات و نازناوی بوندێسلیگا بۆ لیڤەرکوزن بەدەستبهێنێت. 
 
بەپێی هەواڵەکان، ریال مەدرید لەم هاوینەدا هیچ جوڵەیەک بۆ گواستنەوەی ڤیرتز ناکات، بەڵکو بە گرێبەستکردن لەگەڵ هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئەلفۆنسۆ دەیڤیسەوە سەرقاڵ دەبێت، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە ریزی پێشەوەی ئەو یاریزانانە دەبێت کە لۆس بلانکۆس هەوڵی گواستنەوەیان دەدات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە