رافینیا رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

12-04-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رافینیا ئەلکانتارا
A+ A-

رووداو - هەولێر

رافینیا ئەلکانتارا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا کە بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی ئینتەرمیلان دەکات باسی داهاتووی خۆی دەکات و خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە یەکلاییکردووەتەوە.

یاریزانەکە رایگەیاندووە، دەیەوێت لە میلانۆ بمێنێتەوە، سەرەرای ئەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتاییدێت.

رافینیا بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی خواستن لە بارسێلۆناوە چووەتە ئینتەرمیلان، لەگەڵ ئەگەری کڕینەوەی یاریزانەکە بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ.

ئەلکانتارا بە تۆڕی پریمیۆم سپۆرتی ئیتالی راگەیاندووە، لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و هەموو شتێک بە دڵی ئەوە لە یانەکە و لەسەر رێگەی راست دەڕوات، گوتیشی ئامانجی ئەو لەگەڵ یانەکە گەورەیە و دەیەوێت بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

ئەلکانتارا لەو کاتەوەی پەیوەندیی بە نیرازۆری کردووە 10 یاریی بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە