به‌وه‌دا كه یانه‌ی ئارسناڵ هه‌موو ساڵێك یه‌ك جۆره سیناریۆ له ئاستی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تییه جۆراوجۆره‌كاندا دووباره ده‌كاته‌وه به هه‌ندێك گۆڕانكاری كه‌مه‌وه، سه‌لمێنراوه كه ئه‌و یانه‌یه تووشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن بووه كه ناوی ئارسن ڤینگه‌ره.
هه‌موو ساڵێك له ئارسناڵ هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، یانه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه ئاستێكی باش و به‌رز پێشانده‌دات و خه‌ونی هانده‌ره‌كانی ده‌گه‌نه لوتكه‌و ماوه‌یه‌كی باش ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی خوله‌كه ده‌كات، وه‌لێ هه‌ر هێنده‌ی خه‌ونه‌كانی یانه‌كه به‌ر دیواری زه‌به‌لاحێكی خوله‌كه ده‌كه‌ون له شێوه‌ی چێڵسی یان مان سیتی یان یونایتد و ته‌نانه‌ت تۆتێنهامیش، ئیدی فڕین به دوو باڵی زێڕینه‌وه ده‌بێته گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی راسته‌قینه و له‌وێوه هانده‌رانی یانه‌كه بیریان ده‌كه‌وێته‌وه نه‌خۆشییه بهردهوامهكه، كه سووڕانه‌وه‌یه له بازنه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كاندا، دووباره و دووباره ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئه‌نجام هه‌موو شه‌ڕی یانه‌كه‌و گشت خه‌ونی هانده‌ره‌كانی، ده‌بێته ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان بگاته خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ئارسناڵ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان ده‌رد چووه، به كورتییه‌كه‌ی هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا یانه‌كه ماوه‌یه‌كی باش له نێوان پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدا هاتووچۆی كرد، ئێستا ئه‌گه‌ر ئێڤه‌رتۆن یارییه دواخراوه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس بباته‌وه، ئارسناڵ له پله‌ی چواره‌میش نابێت.
باس له‌وه ناكه‌م كه له‌رووی بیردۆزه‌ییه‌وه یانه‌كه 5 یاری له خوله‌كه‌دا ماوه‌و سیانیان له نێو یاریگه‌ی خۆیدا ده‌كات، به‌ڵكه باسه‌كه ئه‌وه‌یه دۆڕانی ئارسناڵ به‌رامبه‌ر ركابه‌ره گه‌وره‌كانی و بێئومیدبوونی یاریزانه‌كانی له هه‌موو شتێك، به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه له یانه‌كه ده‌كاته خه‌ونێكی هه‌ڵبزڕكاو، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دره‌وشانه‌وه‌ی ئێڤه‌رتۆن له‌به‌رچاو بگرین كه یاریزانه‌كانی رۆبه‌رتۆ مارتینێز 6 یارییه له‌سه‌ریه‌ك بردنه‌وه به‌ده‌ستدێنن و گه‌یشتنه خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانیان له وه‌رزی داهاتوودا كردووه‌ته ئامانج.
ئارسناڵ هه‌موو ساڵێك بۆ وایلێدێت؟ ئه‌وه پرسیاری سه‌ره‌كییه‌و گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا نووسینی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام به كورتییه‌كه‌ی وه‌ڵامه‌كه ئارسن ڤینگه‌ره.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ی كاتێك بوو 49 یاری له‌سه‌ریه‌ك یانه‌كه‌ی نه‌دۆڕابوو و بووه پاڵه‌وانی ئینگلته‌را به‌بێ دۆڕان، دواتر گه‌یشته یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئێستا ئیدی بیرۆكه‌كانی ئێكسپایه‌ر بوون.
مانه‌وه‌ی زۆر له یه‌ك شوێندا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاوی وه‌ستاو قه‌وزه نه‌گرێت، پێویستی به پشووی درێژی خه‌ڵكی وه‌ك فێرگسۆن هه‌یه، پشوویه‌ك راهێنه‌ر هه‌میشه خۆی پێ نوێبكاته‌وه و رۆژ دوای رۆژ به‌دوای سه‌ركێشی نوێ‌دا بگه‌ڕێت.
دهستنوقاوی ڤینگه‌ر له هه‌موو هاوینێكدا سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ تۆپچییه‌كان دروستكردووه، له كاتێكدا ڤینگه‌ر كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی نازناوهكانهوه ئه‌ستێره‌ی له دوای ئه‌ستێره له‌ده‌ستده‌دات، یانه‌كه داراییه‌كی باشی هه‌یه و له كڕینی یاریزاناندا كێشه‌ی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو بۆ كڕینی مه‌سعود ئۆزێل كردی، پێشانیدا ئه‌وه‌ی پاره خه‌رج ناكات ڤینگه‌ره نه‌ك خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌وامی ئارسناڵ پێكانی یاریزانه‌كانیه‌تی، هه‌موو ساڵێك تا پێكانی یاریزانه دیاره‌كانى یانه‌كه باش ده‌ڕوات، وه‌لێ كاتێك یاریزان یان چه‌ند یاریزانێكی دووچاری پێكان ده‌بن، ئیدی گڵۆڵه‌ی ئارسناڵ ده‌كه‌وێته لێژی.
گه‌ر پێكانی یاریزانان شتێك بێت كه‌س نه‌توانێ لێی رابكات، ئه‌وا ڤینگه‌ر ئه‌زموونی زۆر له‌وه زیاتره هه‌موو ساڵێك له یه‌ككاتدا چوار پێنج یاریزانی تووشی پێكانی قورس بن و ئه‌و نه‌توانێ چاره‌سه‌ریان بكات.
باسه‌كانی ڤینگه‌ر و ئارسناڵ هه‌ویرێكه ئاو زۆر ده‌كێشێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌م به په‌ڕینه‌وه‌ی یانه‌كه به‌ره‌و چامپیۆنسلیگی وه‌رزی داهاتوو نییه، بۆیه كۆتایی سه‌رده‌می ڤینگه‌ر له ئارسناڵ له هاوینی ئه‌مساڵدا به‌دوور نازانم، مه‌گه‌ر به‌رپرسانی یانه‌كه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ بۆ ساڵی داهاتووش رازی بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ