ڤیدیۆ؛ ئەو یارییەی دیاردە، بێکهام و ئێمباپێ کۆدەکاتەوە

12-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
دەیڤد بێکهام، رۆناڵدۆی دیاردە و کیلیان ئێمباپێ
دەیڤد بێکهام، رۆناڵدۆی دیاردە و کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە خولی باسکەی ئەمریکا، یانەی کڵیڤڵاند کاڤەڵییەرس میوانداری بروکڵین نێتسی کرد، لە یارییەکدا کە چەندین ئەستێرەی بەنێوبانگی تۆپێ پێی وەک دەیڤد بێکهام، رۆناڵدۆی دیاردە و کیلیان ئێمباپێ وەک هاندەر لە یاریگەدا ئامادەبوون. 
 
کاڤەڵییەرس بە ئاستێکی ناوازەوە دەستیان بە یارییەکە کرد و توانیان چارەکی یەکەم بە ئەنجامی 26-16 لە بەرژەوەندی خۆییان کۆتایی پێبهێنن.
 
ئاستە باشەکەی کاڤەڵییەرس درێژەی کێشا و یانەکە توانی چارەکی دووەم بە ئەنجامی 28-18 لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات. 
 
لە نیوەی دووەمدا نێتس گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و توانی چارەکی سێیەم بە ئەنجامی 26-24 و چارەکی چوارەم بە ئەنجامی 42-32 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام بەهۆی زۆری جیاوازییەکە لە نیوەی یەکەمدا نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
 
یارییەکە بە ئەنجامی 111-102 لە بەرژەوەندی کڵیڤڵاند کاڤەڵییەرس کۆتایی هات و بەم بردنەوەیە یانەکە بۆ پلەی پێنجەمی کۆمەڵەی رۆژهەڵات سەرکەوت، بروکلین نێتسیش بە 16 بردنەوە و 22 شکست لە پلەی 10 دێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە