دایكی رۆناڵدۆ هێڵی سووره‌

12-01-2017
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداوی وه‌رزشی ـ Gulf News

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی جیهان، ئاشكرایكرد رۆناڵدۆ په‌یامی ئه‌وه‌ی به‌ دۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دایكی ئه‌و هێڵی سووره‌.

رۆناڵدۆ، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ئه‌ڤیێرۆ دۆلۆریسی دایكی خۆی زۆر خۆشده‌وێت و له‌ هه‌موو شتێك به‌ قسه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ رۆناڵدۆ له‌به‌ر دایكی له‌ ئێرینا شایكی كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی جیابووه‌وه‌. وادیاره‌ به‌ هه‌مان بۆچوونه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگزی دۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌كات، واته‌ پێویسته‌ دۆسته‌كه‌ی له‌وه‌ تێبگات كه‌ دایكی رۆناڵدۆ هێڵی سووره‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ دۆن كریستیانۆ، ئاشكرایكرد كه‌ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی دایكییه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ جۆرجینا كردووه‌و پێیگوتووه‌ كه‌ دایكه‌كه‌ی خۆی چه‌ند خۆش ده‌وێت و چه‌ند رێزی لێده‌گرێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی ده‌كات، رۆناڵدۆ راشكاوانه‌ به‌ جۆرجینای گوتووه‌ "پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانی كه‌ لای من دایكم هێڵی سووره‌، پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێز له‌و بگری". هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رۆناڵدۆ پێشیگوتووه‌ "پێویسته‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌شم زۆر باش بی".

هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌مدواییه‌ رۆناڵدۆ له‌باره‌ی ئێرینا شایكی كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی داون، كه‌ گوتوویه‌تی "من په‌شیمان نیم له‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ شایك، چونكه‌ له‌نێوان دایكم و ئه‌ودا دایكی خۆم هه‌ڵبژارد". مه‌به‌ستی گه‌یاندنی مه‌سجێكه‌ به‌ جۆرجینا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و راستییه‌ تێبگات "ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ به‌رده‌وام و به‌خته‌وه‌ر بێت، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و باش بێت".

رۆناڵدۆ له‌م رۆژانه‌دا راشكاوانه‌ گوتی "من هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ی له‌ شایك جیابوومه‌ته‌وه‌، بێگومان ناهه‌قیش نیم، چونكه‌ دایكم به‌هیچ كه‌سێك ناگۆڕمه‌وه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە