بەفەرمی مۆناکۆ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

11-10-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆناردۆ جاردیم، راهێنەری پێشووی مۆناکۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەفەرمی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی لیۆناردۆ جاردیم، راهێنەری یانەکەی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

مۆناکۆ دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەم وەرزەی خولی فەرەنسادا مۆناکۆ لە 9 یاریی رابردوودا تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و لە 5 یارییشدا دۆڕاوە و لە سێ یارییشدا یەکسانبووە.

دوای دوورخستنەوەی جاردیم میدیای فەرەنسا ناوی تێری هێنری وەک جێگرەوەی ئەو راهێنەرە لە یانەی مۆناکۆ دەهێنن، لەکاتێکدا هێنری پێشتر نزیکبوو راهێنەرایەتی یانەی بۆردۆی فەرەنسی وەربگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە