رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە و نەسڕیش ناڕازییە

11-09-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی نەسڕ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆتاییهاتنی هەفتەی فیفا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە سعودیە و یانەی نەسڕیش لە خشتەی یارییەکانی ناڕازییە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ دەست بە مەشق و راهێنان بکاتەوە، بۆ خح ئامادەکردن بۆ یاریی داهاتوویان لە رکابەرییەکانی خولی سعودی، کە رۆژی هەینی لە کلاسیکۆییەکی وڵاتەکەدا بەرامبەر یانەی ئەهلی یاری دەکەن.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانەی نەسڕ بەشێوەیەکی فەرمی ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی خشتەی یارییەکانەوە گەیاندووەتە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە و بەرپرسانی خولی وڵاتەکە و داوای پێداچوونە بە خشتەی یارییەکاندا دەکەن.
 
یانەی نەسڕ پێی وایە دادپەروەری نییە، دوای تەنیا 48 کاژێر لە کۆتاییهاتنی هەفتەی فیفا ئەوان یەکێک لە گرنگترین یارییەکانیان ئەنجامبدەن، لەکاتێکدا بەشێکی یاریزانەکانیان گەشتیان کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان یارییانکردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی ئەو یانەیە بۆ ئەو یارییە دروست دەکات.
 
5 یاریزانی نەسڕ لە هەڵبژاردە جیاوازەکان و 7 یاریزانی دیکەش لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە بوون، کە دیارترینیان کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، ئەمە بووەتە هۆکاری ناڕەزایەتیی بەرپرسانی یانەی نەسڕ.
 
رۆژی هەینی داهاتوو، لە گەڕی سێیەمی خولی سعودیدا لە یاریگەی ئەول پارک، نەسڕ میوانداریی یانەی ئەهلی دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە