ئارتۆرۆ ڤیداڵی یاریزانی یانەی یۆڤینتۆس ماوەی 20 رۆژ لە یاریگەکان دادەبڕێت بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئامادەسازییەکانی هەڵبژاردەی چیلیدا بۆ یارییە دۆستانەکانی ئەم هەفتەیە تووشی بوو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد، ماوەی دوورکەوتنەوەی ڤیداڵ لە یانەی یۆڤینتۆس 3 هەفتە دەخایەنێت و پێکانەکەی بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی رانی راستییەتی.
بەهۆی ئەو پێکانەوە ئەو یاریزانە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی ئۆدینێزی، میلان، چیزینا و ئاتەلانتا ناکات و لە یەکەم یاری یۆڤینتۆسیشدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مالمۆی سوێدی یاری ناکات.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان دووپاتیدەکەنەوە، گومان هەیە لەوەی ڤیداڵ توانای بەشداری یاری نێوان یانەکەی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشی لە چامپیۆنزلیگ و رۆما لە خولی ئیتاڵیادا هەبێت، ئەگەر تا ئەوکات بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ