رووداو – هه‌ولێر
وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی پۆرتوگال ده‌ستیپێكرد و له یاریی كردنه‌وه‌دا یانه‌ی بێنفیكا بردنه‌وه‌یه‌كی به‌زه‌حمه‌تی تۆماركرد.
یانه‌ی بێنفیكا شه‌وی رابردوو له ده‌ستیپێكی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌دا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ و به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی گویماریشی برده‌وه.
هه‌ر سێ گۆڵی بێنفیكا له گێمی یه‌كه‌م و له لایه‌ن یه‌ك یاریزانه‌وه تۆماركران، كه ئه‌ویش لویس میگیل ئه‌لفۆنسۆیه و به پیزی ناسراوه.
پیزی هاتریكه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كه‌كانی 10 و 30 و 38 تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و سێ گۆڵه كۆتایی هات.
به‌ڵام له‌گێمی دووه‌مدا یانه‌ی گویماریش به‌هێز گه‌ڕایه‌وه مه‌یدان و دوو گۆڵیان به هۆی یاریزانان ئاندرێ ئاندرێ و گۆلێرمۆ سیلیس تۆماركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بردنه‌وه و سێ خاڵی یارییه‌كه بۆ یانه‌ی بێفیكا بوو، یه‌كه‌م سێ خاڵیان له وه‌رزی نوێی خولی پۆرتوگالدا به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی دیكه له خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
ڤیتۆریا سیتۆبال - دیسپۆرتیڤۆ ئاڤێس 18:30
تۆندێلا - بیلینینسیش 21:00
پۆرتۆ - چاڤیس 23:00.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ