بالە نەبووایە کۆرتوا نەدەبووە گٶڵپارێز

11-08-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن تیابۆ کۆرتوا-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

تیابۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بالە کردن فێری گۆڵپارێزی بووە.

کۆرتوا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید گوتوویەتی" بە منداڵی لەگەڵ برا گەورەکانمدا هەمیشە بالەمان دەکرد، لە نزیک ماڵمانەوە یاریگەی تایبەت بە وەرزشی بالە هەبوو، هەموو کات ئارەزووم دەکرد خۆم هەڵدەم و تۆپەکە بگرمەوە و بەو شێوە فێری گٶلپارێزی بووم".

گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە هەروەها گوتیش" من کە دەستم کرد بە یاریکردن سەرەتا یاریزانی باڵی چەپ بووم، دواتر راهێنەرەکەم زانی من لە گٶڵپارێزی بەتوانام من کردە گٶڵپارێز و ئیدی لەو کاتەوە من گٶڵپارێزی دەکەم".

تیابۆ کۆرتوا لە یانەی چێڵسییەوە بە بری 35 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 6 وەرز روویکردە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە