بەفەرمی گریزمان بووە باشترین یاریزانی یۆرۆی 2016

11-07-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئانتوان گریزمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا" بەفەرمی  ئانتوان گریزمان، ئەستێرە و هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسای وەک باشترین یاریزانی یۆرۆی 2016 دەستنیشانکرد.

دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و بوونە گۆڵکاری یۆرۆی 2016 بە شەش گۆڵ گریزمان وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یوێفاوە خەڵاتکرا.



گریزمان لە دەنگدانێکدا کە بۆ باشترین یاریزانی یۆرۆ کرا 13 دەنگی بەدەستهێنا کە لەلایەن چەندین پسپۆر و چاودێری پاڵەوانێتییەکە سەرپەرشتی دەکرا، لەنێویشیاندا سێر ئەلێکس فێرگسۆن، راهێنەری پێشوو و دیڤید مۆیس، راهێنەری پێشوو هەبوون.

دوای دۆڕانی فەرەنسا بەرامبەر پۆرتوگال ئانتوان گریزمان دووەم گرنگترین نازناو لەدەستدا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش ئەو یاریزانە بەرامبەر ریال مەدرید تووشی شکستهات و نەیتوانی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید نازناوەکە بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە