دوای بردنەوەی یۆرۆی 2016 پۆرتوگال چاوی لە مۆندیالە

12-06-2018
رووداو وەرزشی
هەڵبژاردەی پۆرتوگال، مۆندیال
هەڵبژاردەی پۆرتوگال، مۆندیال
نیشانەکردن هەڵبژاردەی پۆرتوگال، مۆندیال
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەر لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال هەیە، کە کاپتنەکەی خاوەنی پێنج باڵۆندۆری جیهانییە و خەون بە بردنەوەی نازناوەکە دەبینێت.
پۆرتوگال پاڵەوانی یۆرۆی رابردووە، بەڵام وەک بڵێی تەنیا بۆ بەشداریکردن هاتووەو زۆر کەمن ئەوانەی بەرازیلەکەی ئەوروپا بە پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەکە بزانن.
 
هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ئەو هەڵبژاردەیەی لەماوەی 108 ساڵەی  دامەزراندنیدا، هیچ کەسێک گلەیی نەبردنەوەی نازناوەکەی لە پۆرتوگال نەدەکرد، بگرە وەک هەڵبژاردەیەکی زۆر زۆر ئاسایی بەشداری دەکرد، بەڵام دوای پێگەیشتنی رۆناڵدۆ و گەشانەوەی لە یانەی ریال مەدرید، ئیتر هەڵبژاردەکەش کێرڤی سەرکەوت و وای لێهات لە 2012 بووە پاڵەوانی یۆروپالیگ و لەو ساتەوە وەک پاڵێوراوی بردنەوەی مۆندیال سەیر دەکرا. 

پۆرتوگال لە ساڵی 1914 دامەزراوە، یەکەم یاریی لە 1921 بەرامبەر ئیسپانیا کرد، بەڵام دۆرا، گەورەترین سەرکەوتنی بەرامبەر لیختنشتاینە 8-0، گەورەترین دۆڕانی بەرامبەر ئینگلتەرایە بە 7-1 گۆڵ.

پۆرتوگال یەکەم بەشداریکردنی لە مۆندیال لە ساڵی 1966 بوو، گەورەترین دەستکەوتیش هەر لەو ساڵەدابوو کە گەیشتە پێشکۆتایی، لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا ئەو پێگەیەی نەدیوەتەوە.

پۆرتوگال کە 20 جار هەوڵی گەیشتن بە مۆندیالی داوە، تەنیا 6 جار توانیویەتی سەرکەوت، لە 2014 پاڵێواراوی سەرەکی بوو، چونکە پاڵەوانی یۆروپالیگ بوو، بەڵام خراپترین ئەنجامی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد، کاتێک هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان دۆڕان.
  
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی 5 باڵۆن دۆر و هەموو نازناوێک لە گەڵ ریال مەدرید و دەزانێت ئەمجارە کۆتا بەشداریەتی لە مۆندیالی جیهان، دەیەوێ لەگەڵ هاوڕێکانی خەونی گەلەکەی بێنەدی.

هەروەها دەیەوێ لەو مۆندیالەدا، کۆتایی بەو رەخنەیە بهێنێت ئیتر گۆڵ لە هەڵبژاردە گەورەکان بکات و سەرکەوتنیان بەسەر تۆماربکات.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە