رووداو – هەولێر
ئەمڕۆ شەممە یارییەكانی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتیی تێنسی شتوتگارت بەڕێوەدەچێت و دوو یاریزان دەگەنە یاریی كۆتایی.
لە یارییەكدا خوان دێل پۆترۆی ئەرجەنتینی رووبەڕووی فیلیپ کۆلشرایبەری یاریزانی ئەڵمانی دەبێتەوە، هەروەها لە یارییەکەی دیکەشدا رۆجەر فێدرێری سویسری رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمسایی دەبێتەوە و دووانیان دەگەنە فایناڵی پاڵەوانیەتییەکە ، کە کۆی خەڵاتەكانی لە 675 هەزار دۆلار زیاترە.
خوان مارتن دێل پۆترۆی تێنسزانی ئەرجەنتینی، كە ئێستا لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندیی جیهانیدا نییە، لە قۆناخی رابردوودا لە گاێل سیمۆنی فەرەنسی بردەوە، لە بەرامبەردا فێدرێر سەركەوتنی بەسەر فلۆریان مایەری ئەڵمانیدا تۆماركرد.
پاڵەوانیەتیی تێنسی شتوتگارت لە هەمان كاتدا پاڵەوانیەتیی جامی مارسیدسیشی پێدەگوترێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ