ڤیدیۆ؛ له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكادا تۆرۆنتۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهێنا

11-03-2019
ئیحسان تاهیر
تۆرۆنتۆ ـ ميامي 125 ـ 104
تۆرۆنتۆ ـ ميامي 125 ـ 104
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكادا یانه‌ی تۆرۆنتۆ راپته‌رز توانی له‌ میامی هیت بباته‌وه‌.

كایل لاوری 24 خاڵ و باسكال سیاكامیش 20 خاڵ و تیپه‌كه‌شیان تۆرۆنتۆ راپته‌رز 21 سێ خاڵیی تۆماركرد و به‌هۆیانه‌وه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی 125 خاڵ به‌رامبه‌ر 104 خاڵ له‌ یانه‌ی میامی هیت ببه‌نه‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكادا.

8 له‌ یاریزانه‌كانی تۆرۆنتۆ زیاتر له‌ 10 خاڵیان له‌و یارییه‌دا تۆماركرد، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دانی گرین و نۆرمان پاول یه‌كه‌و 15 خاڵیان تۆماركرد.

له‌ تیپی میامی هیتیش یاریزان پام ئه‌دیبایۆ زۆرترین خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد كه‌ 19 خاڵ بوو.

تۆرۆنتۆ له‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات دێت، به‌ بردنه‌وه‌ی 48 یاری له‌ كۆی 67 یاری، هه‌رچی میامییه‌  پله‌ی پێنجه‌می گرتووه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە