سۆڵشایەر دڵگرانە بە یارینەکردنی نەیمار داسێلڤا

11-02-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئۆلێ گونار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد  دڵگرانە بە یاری نەکردنی نەیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپا.


سۆڵشایەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی" نەیمار یاریزانێکی بەتوانا و ئاستبەرزە، هاندەران حەزدەکەن ئەو ببینن کە یاریبکات، یاریزانەکانمان حەزدەکەن بەرامبەر ئەو یاریبکەن، بەڵام ئێمباپی و دیماریاشمان بیرنەچێت ئەوانیش یاریزانی بەتوانان".

راهێنەرەکەی مانیو زیاتر گوتی" باشترین یارییەکانمان بەرامبەر باشترینەکان بووە، وەک زیدان، رۆناڵدۆ، ماڵدینی و فیگۆ".

سبەینێ کاژێر  23:00 بە کاتی باشووری کوردستان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد مانچێستەر یونایتد موانداری یانەی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە