نۆیەر متمانەی تەواوی بە گەرانەوە و بەشداریکردن لە مۆندیال هەیە

10-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مانوێل نویەر، گۆڵپارێزی بایرن میونشن، ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە بۆ ئەوەی پێش جامی جیهانی 2018 بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

نۆیەر لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا بە رۆژنامەی بێڵد ئوم سونتاگی ئەڵمانیی راگەیاندووە، من دڵنیام پێش جامی جیهانی دەگەڕێمەوە.

گۆڵپارێزەکەی بایرن گوتیشی، گۆڵپارێزی دیکەش هەن و ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکەن، بەڵام من متمانەی تەواوم بەخۆم هەیە کە لە مۆندیال گۆڵپارێزی سەرەکی دەبم.

کاتی گەڕانەوەی نۆیەر بۆ نێو یاریگەکان دیارنییە، بەڵام گڵۆپی سەوز بۆ گەڕانەوەی گۆڵپارێزەکە بۆ نێو یاریگەکان بەشێوەیەکی زۆر باش هەڵکراوە.

ئاندرێ تیرشتیگن، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا ئاستێکی زۆر بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەشدەکات و ئەگەری زۆر هەیە ئەو گۆڵپارێزە لە جامی جیهانیدا بەشێوەی سەرەکی یارییبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە