رووداوی وره‌زشی ـ Gulf News
راهێنه‌ری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی، هۆكاری گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی به‌رازیلی ئیدیرسۆن مۆرایس، گۆڵپارێزی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی روونكرده‌وه، سوپرایزه‌كه له‌وه دابوو، پیپ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی هه‌ڵبژارد، چونكه له پاسدانی درێژ به توانایه، نه‌وه‌ك له گێڕانه‌وه‌ی تۆپی ركابه‌ره‌كانی.
گواردیۆلا روونیكرده‌وه، پاسی درێژی گۆڵپارێز، بۆ پێشكه‌شكردنی ئاستی هێرشبردنی به‌رچاو زۆر گرنگه، بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی به شێوازی یاریكردنی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی هێنایه‌وه، كه پێشتر ئه‌وكاته‌ی راهێنه‌ری بایرن میونشن بوو رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، ئه‌وكات ئیدیرسۆن گۆڵپارێزی یانه‌كه بوو.
گواردیۆلا له لێدوانێكی رۆژنامه‌ڤانیدا گوتی "ئیدیرسۆن له ناردنی پاسی درێژ زۆر به‌توانایه، كه له‌لایه‌ن ركابه‌ره‌وه تووشی فشاری به‌رز ده‌بین و ره‌وشه‌كه ئاڵۆز ده‌بێ و ناتوانین كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌ین، ئه‌وكات ده‌توانین به‌یه‌ك پاس تۆپ بخه‌ینه نێو هێڵی سزای تیپی ركابه‌ره‌وه".
پیپ هه‌روه‌ها له‌و باره‌وه گوتیشی "ئه‌وكاته‌ی راهێنه‌ری بایرن میونشن بووم، رووبه‌ڕووی بێنفیكا بوومه‌وه له چامپیۆنزلیگدا، سه‌رم له شێوازی یاریكردنی ئیدیرسۆن سوڕما، ئه‌و جۆره یاریزانانه‌مان ده‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ركابه‌ران بگرین فشارمان بخه‌نه سه‌ر، توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌ڵكوتینه سه‌ریان و به خێرایی تۆپ بخه‌ینه نێو هێڵی سزایانه‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ