ڤیدیۆ؛ بەرازیل بە 7 گۆڵی بێبەرامبەر ئامادەیی بۆ کۆپا ئەمێریکا راگەیاند

10-06-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بەرازیل، هۆندوراس
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی بەرازیل، دوایین یاریی دۆستانەی بۆ کۆپا ئەمێریکا ئەنجامدا و ئامادەیی خۆیشی بە ئەنجامێکی گەورە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە دووپاتکردەوە.

بەرازیل لە پۆرتۆ ئالێگری رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆندوراس بووەوە و یارییەکەی بە 7-0 بردەوە.

لە خولەکی 6 گابریێل خیسۆس دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە و بەرازیلی پێشخست، لە خولەکی 13 تیاگۆ سیلڤا هەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، لە خولەکی 37 فیلیپی کۆتینیۆ بەلێدانی سزا سیلیساوی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.

لە خولەکی 47 خیسۆس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی سامبای تۆمارکرد، پاشان دەیڤد نێرێس، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ و ریچارلیسۆن سێ گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و بەرازیل یارییەکەی بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

یاریی داهاتووی بەرازیل بەرامبەر بۆلیڤیا دەبێت، لە یاریی کردنەوەی کۆپا ئەمێریکای 2019 کە بەرەبەیانی رۆژی 15ـی ئەم مانگە کاژێر 3:30 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە