ناوبژیوانى فیناڵى یۆرۆلیگ ده‌ستنیشانكرا

10-05-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن جۆناس ئه‌ریكسۆن
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

لیژنه‌ى ناوبژیوانان له‌ فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا، ناوبژیوانى  ناوه‌ڕاستى یارى كۆتایى یۆرۆلیگى ده‌ستنیشانكرد .

لیژنه‌كه‌ به‌ فه‌رمى ، جۆناس ئه‌ریكسۆنى سویدى بۆ به‌رێوه‌بردنى یارى كۆتایى جامى یۆرۆلیگى ئه‌م وه‌رزه‌ى له‌ نێوان لیڤه‌رپوول و سیڤیا راسپاردووه‌.

بریاره‌ رۆژى 18/5 له‌سه‌ر یاریگاى بازل له‌ سویسرا  لیڤه‌رپوول و سیڤیا له‌ یارى ده‌ستنیشانكردنى پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌ .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە