ڤیدیۆ؛ هیلال پێشەنگی خولی رۆشنی پاراست

09-12-2023
ئیحسان تاهیر
میترۆڤیچ
میترۆڤیچ
نیشانەکردن یانەی هیلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی هیلال جیاوازی 7 خاڵی لەنێوان خۆی و یانەی نەسڕی رکابەریدا، لە لووتکەی ریزبەندیی خولی رۆشنی سعودیەدا وەک خۆی هێشتەوە، دوای ئەوەی لە گەڕی شانزدەمدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تائی بردەوە.
 
سالم دۆسەری گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و سوودی لە پاسێکی کاپتن سەلمان فەرەج وەرگرت لە خولەکی بیستەمدا.
 
پاشان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بە هیلال بەخشی دوای ئەوەی گەڕایەوە ڤار و ئەلێکساندەر میترۆڤیچ لێدانەکەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەمی هیلال و چواردەمین گۆڵی خۆی لە خولەکەدا تۆمارکرد، کە تەنیا دوو گۆڵ لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵکاری خولەکەوەیە.
 
لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، تاریق عەبدوڵڵا سوودی لە دەرچوونی یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی یانەی هیلال لە گۆڵەکەی وەرگرت و گۆڵێکی بۆ تائی تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا یانەی هیلال گوشارێکی زۆری کرد بۆ ئەوەی ئەنجامەکە مسۆگەر بکات، و هیچ شتێک لەو گێمەدا نەگۆڕا و هیلال ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 44 خاڵ لە پێشەنگدا و 7 خاڵ لەپێش نەسڕی دووەمەوەیە، لە کاتێکدا تائی بە 17 خاڵ پلەی دوانزدەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە