یۆرگن كلۆپ: پێویستمان به‌ موعجیزه‌یه‌

09-12-2013
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن یۆرگن كلۆپ
A+ A-



رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند تیپه‌كه‌ی له‌ قۆناغێكی زه‌حمه‌تدایه‌ و پێویستی به‌ موعجیزه‌یه‌.

دوای شكستی یانه‌كه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ی دوێنێ به‌رامبه‌ر بایه‌رلیڤه‌ركوزن له‌ خولی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا، یۆرگن كلۆپ گوتی: له‌سه‌ره‌تادا یارییه‌كی باشمان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دواتر وردبینیمان له‌ده‌ست دا و هه‌ندێك كێشه‌مان له‌ هێڵی هێرشبردندا هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ریزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیا له‌ كاتی ئێستادا، راهێنه‌ری دۆرتمۆند گوتی:" سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌، ئێستا قۆناغێكی زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌م وه‌رزه‌دا، پێده‌چێت پێویستمان به‌ موعجیزه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌وه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌.


بروسیا دۆرتمۆند به‌ شكستی به‌رامبه‌ر لیڤه‌ركوزن، به‌ سی و یه‌ك خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆندسلیگایه‌ و ده‌ خاڵ له‌ بایرن میونشنی پێشه‌نگ دووره‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە