رووداو -سلێمانى
پاڵەوانێتی باسکەی كچانى یانەکانی عێراق به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ یارییه‌كانى گه‌ڕى كۆتایى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى سێ یاریى به‌رێوه‌ده‌چێت كاتێك كاژێر 1:00ـى نیوه‌ڕۆ سه‌نحاریب و ژیما به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه‌و پاشان كاژێر 3:00 سڵێخ و ده‌ربه‌ندیخان ململانێى پلیتێكى قۆناخى داهاتوو ده‌كه‌ن و له كاژێر 5:00ـى ئێواره‌ش هه‌ڵه‌بجه‌و ئافرۆده‌یت كۆتا یاریى قۆناخه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن .
پاڵەوانێتی باسکەی كچانى یانەکانی عێراق به به‌شدارى شه‌ش یانه ده‌بێت، به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون و رۆژانه‌ش له قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان سێ یاریى به‌رێوه‌ده‌چێت .
بریاره پاش قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه به شێوه‌ى خول به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌و ئه‌و تیپه‌ى زۆرترین خاڵى كۆكرده‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانى خوله‌كه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ