کۆلینا سەرپەرشتی خولێکی عەرەبی دەکات

09-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پیێر لویجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا
A+ A-

رووداو - هەولێر

پیێر لویجی کۆلینا، ناوبژیوانی بەنێوبانگی پێشووی ئیتالیا و جیهان، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا، دوو رۆژی داهاتوو، سەرپەرشتی ئەو ناوبژیوانانە دەکات، کە یارییەکانی دوایین دوو گەڕی خولی سعودی بەڕێوەدەبەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، لەگەڵ کۆلینا رێککەوتووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەو ناوبژیوانانە بکات، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زۆرباش یارییەکان بەڕێوەببەن.

دەستەی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە، بەسەرپەرشتی عادل عیزەت، لەماوەی رابردوودا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی کۆلینا رازیبکەن و بگەنە ئەو رێککەوتنە، کە یەکەمجارە ئەنجامیدەدەن، بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان.

خولی سعودیە تەنیا دوو گەڕی ماوە و یانەی نەسڕ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ و تەنیا یەک خاڵ لە یانەی هیلالی دووەم دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە