خەلیلۆزیچ لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ژاپۆن دوورخرایەوە

09-04-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن راهێنەرێکی ژاپۆنی جێگەی دەگرێتەوە
A+ A-
رووداو – هەولێر

ئاژانسی کیۆدوی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن، وەحید خەلیلۆزیچی بۆسنی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ژاپۆن دوورخستەوە.

کوزو  تاشیما جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن بە ئاژانسی هەواڵی کیودوی ژاپۆنی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەی یەکێتییەکەیان بە تێکڕای دەنگ بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی خەلیلۆزیچ درا لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان و ئاشکرایکرد، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە فەرمی دورخستنەوەکەی ئاشکرا دەکرێت.

هۆکاری دوورخستنەوەی خەلیلۆزیچی سێربی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی ئەو دوو یارییە دۆستانەی ژاپۆن بەرامبەر هەڵبژاردەی مالی کە یەکسانبوون و هەروەها بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆكراینا کە دووچاری دوڕان بوو دەگەڕێتەوە.

دوورخستنەوەی خەلیلۆزیچ لە کاتێکدایە تەنیا دوو مانگ ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیال و چاوەڕوان دەکرێت، ئاکیرا نشینۆی ژاپۆنی راهێنەرایەتی ژاپۆن بکات لە مۆندیالی روسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە