قومار به‌ره‌و خۆكوشتنتان ده‌بات

08-12-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن زانكۆی بانگۆری وێڵزی
A+ A-

رووداوی وه‌رزشی ـ The Sun

زانكۆی بانگۆری وێڵزی، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌ له‌نده‌ن، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌و ده‌ریانخستووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان بیركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له‌ خۆكوشتن و ئه‌و قه‌رزه‌ زۆرانه‌دا هه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی ئالووده‌بوونیان به‌ قومار له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت. 

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی، هه‌ندێ له‌و یاریزانانه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئالووده‌بوونیان به‌ قومار پاڵیان پێوه‌ ده‌نێت بیر له‌ خۆكوشتن بكه‌نه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت، له‌و كاته‌ی هه‌ندێكی دیكه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ قومار وایانلێده‌كات به‌ده‌ست خه‌مۆكییه‌كی تونده‌وه‌ بناڵێنن، ته‌نیا ئه‌و شته‌ ئه‌و هه‌سته‌یان پێنابه‌خشێت، به‌ڵكو گره‌وكردن له‌سه‌ر تۆپی پێ و سه‌رجێكردنی سۆزانیه‌كانیش. 

توێژینه‌وه‌كه‌ دوای دیدار له‌گه‌ڵ 11 یاریزانی به‌ریتانی، كه‌ به‌ده‌ست ئالووده‌بوونی قوماره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌. له‌وانه‌ شه‌شیان ئه‌ستێره‌ی ئێستا و پێشووی پرێمه‌رلیگن، هه‌موویان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ تووشی حاڵه‌تی خه‌مۆكی توند، نیگه‌رانی و تۆقینی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه‌، زێده‌باری بێهیوایی و بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ خۆكوشتن. 

یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ ده‌ڵێت "دوای تێوه‌گڵان له‌ قومار و نووستن له‌گه‌ڵ سۆزانیان، وا هه‌ستده‌كه‌م كه‌سێكی به‌تاڵ و بێ گیانم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێو قۆرتێكی تاریكدا بم، وا هه‌ستده‌كه‌م ناتوانم كار بكه‌م، هه‌تا هیچ بڕیارێكی ژیرانه‌ش بده‌م". 
پرۆفیسۆر رۆبرت رۆجه‌رز، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت "توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ریخستووه‌ چه‌ندین فاكته‌ر هه‌یه‌، كه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌ ئالووده‌بوونی یاریزانانی تۆپی پێ بۆ قومار كه‌م بكاته‌وه‌، گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ئه‌وه‌یه‌، راهێنه‌ران و به‌رپرسانی هه‌موو یانه‌كان ده‌بێت به‌ باشی چاودێری ره‌فتاری یاریزانه‌كانیان بكه‌ن، ئاگایان له‌ هه‌موو شتێكیان بێت و چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتیشیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ بچووكه‌كاندا بكه‌ن". 

ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئینگلیزی، به‌هۆی ئالووده‌بوونیان به‌ قوماره‌وه‌ تووشی كێشه‌ بوون، هاوشێوه‌ی پۆل میرسۆن و جۆن هارتسۆنی یاریزانانی پێشووی ئارسیناڵ و مایكل شوبرای ئه‌ستێره‌ی پێشووی نیوكاسڵ، كه‌ هه‌موویان دانیان به‌وه‌دا نا ئالووده‌ی قومار بوون. 

فیفا له‌ ساڵی 2014 له‌ یاریزانانی تۆپی پێی قه‌ده‌خه‌ كرد، به‌شداری له‌ هیچ كارێكی گره‌وكردن له‌سه‌ر یاری و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی یارییه‌كه‌دا بكه‌ن، چ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە