ئالان شیرهرى یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و گۆڵكارى مێژووى خولى پرێمەرلیگ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دروست ده‌بێت .
شیره‌ر ، ئێستا له كه‌ناڵه‌كانى به‌ریتانیاوه شرۆڤه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه پلە نایابەکانی ئینگلیزی ده‌كات، ئاشكرایكردووه کە ترسى له‌وه هه‌یه له قۆناخى داهاتووى ژیانیدا دووچارى له‌بیرچوونه‌وه ببێت هۆكاره‌كه‌شى دهگهِرێنێتهوه بۆ ئه‌و ژماره زۆرى لێدانه سه‌ره‌كانى بووه له ژیانى وه‌رزشى ئه‌و یاریزانه كه نزیكه‌ى 150 لێدان بووه له رۆژێكدا .
شیره‌ر خاوه‌نى 260 گۆڵه له مێژووى یاریكردنى له خولى یانه‌كانى ئینگلته‌را به درێسى هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى بلاكبێرن، ساوسامپتۆن و نیوكاسڵ یونایتد .
پێشتر له میانه‌ى كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زانستى ده‌ستنیشانكردن به‌تیشك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێی پزیشكى ده‌ریخست لێدانى تۆپ به‌سه‌ر له‌كاتى یارییه‌كاندا مه‌ترسى دووچاربوون به‌نه‌خۆشییه‌كانى مێشك زیاد ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه مایكڵ لیبتۆنى سه‌رۆكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى رهنینى موگناتتیسى له كۆلێژى ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین گوتى " لێدانى تۆپ به‌سه‌ر به به‌هێزى زیاندهگهیێنێت به خانه‌كانى مێشك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هێواشى به‌ر سه‌رى بكه‌وێت ئه‌وا هیچ زیانێكى نابێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ