رووداو -ههولێر
سەبارەت بە ماراسۆنی نێودەولەتی هەولێر کەلەلایەن رێکخراوی هەولێر بۆ ماراسۆن لەرێکەوتی 27 – 10 – 2017 لەشاری هەولێر ئەنجامدرا ، لقی هەولێری یەکێتی گۆرەپان و مەیدان راگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه .
لقی هەولێری یەکێتی گۆرەپان و مەیدان لهم خاڵانهى خوارهوه چهندین نهێنى ئاشكرا دهكات كه دهستهى بهرێوهبردنى رێكخراوى ئهربیل ماراسۆن ئهنجامیان داوه .
1- ئەم چالاکیە بەهیچ شێوەیەک بەهەماهەنگی و بەئاگاداری لقی هەولێری یەکێتی ناوەندی گۆرەپان و مەیدان نەبووە ، ئەمەش پێچەوانەی کارکردن و عورفی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشیە ، لەبەرئەوەی هەموو چالاکیە وەرزشیەکان بەشێوەی هەماهەنگی و ئاگاداری یەکتر ئەنجام دەدرێت ، هەروەها لقی هەولێری یەکێتی گۆرەپان و مەیدان تایبەت مەندو پسپۆرو بەرپرسیارە لەهەر چالاکیەکی وەرزشی تایبەت بەبواری گۆرەپان و مەیدان بەگشتی و ئەنجامدانی ماراسۆنی لەم شێوەیە بەتایبەتی ، لێرەدا رێکخراوی هەولێر بۆ ماراسۆن بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری لقی هەولێری یەکێتیەکەمانی نەکردوەتەوە و تاک لایەنە ئەم چالاکیەی ئەنجام داوە . بۆیە ئەگەرپرس و ڕا بەئێمە بکرابایە ، ئەوا لەڕووی لۆجیستی و هونەری و ئەکادیمی هاوکاریمان دەکردن بۆ مەبەستی بەرێوەچوونی چالاکیەکە بەشێوەی ستاندارد و یاسایی و رێک و پێکی وەرزشی
2- ئەم چالاکیە بەشێوەی ستانداردی نێودەولەتی ئەنجامنەدراوە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ کراوە کەماراسۆنەکە نێودەولەتیە ، ئەمەش لەبەر ئەوەی هیچ تایبەت مەندیەکی ماراسۆنی نێودەولەتی تێدا نەبوو بەلکو راکردنێکی ئاسایی پێنج کیلۆ مەتری وەیاخوود دەکیلۆ مەتری نابێتە ماراسۆن و ناوی شەشەمین ماراسۆنی نێو دەولەتی هەولێری لێبندرێت
3- لەراکردنی پێنج کیلۆ مەتر پارە لەبەشداربووان وەرگیراوە بەلام هیچ دیاریەک نەبەخشراوەتە براوەکانی پلەکانی پێشەوە لەبەشدارییان لەراکردنی پێنج کیلۆ مەتری
4- لەرووی دارایی بڕە پارەیەکی باش لەبەشداربووان یەکجار زۆر وەرگیراوە کەچی لەبەرامبەردا دیاریەکی بەنرخ پێش کەش بەبراوەکان نەکراوە کەشایستەی یاریزانان و پالەوانان بێت لەم ڕووەش خودی پالەوانان گلەییان هەبووە لەسەر دیاری و بەخشینی خەلات پێیان
5- بۆ زانیاری هەموو لایەک لەساڵی رابردوو رێکخراوی ناوبراومان ئاگادار کردوەتەوە بەنوسراوی فەرمی کەوا پێویستە هەماهەنگی هەبێت بۆ بەرێوەبردنی چالاکی وەرزشی پەیوەندیدار بەگۆرەپان و مەیدان بەلام ئەمسال دووبارەیان کردەوە
6- وەک دەردەکەوێت کەوا ئەم رێکخراوە تەنانەت هەماهەنگی نەکردوە لەگەل یەکێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق ، واتە بەشێوەیەکی تاک لایەنە بەبێ گوێدانە هیچ دامەزراوەیەکی وەرزشی و یەکێتی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان و لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان کەباڵا دەسترین دامەزراوەی وەرزشیە لەکوردستان
7- دەستەی بەرێوەبردنی ماراسۆنی نێودەولەتی هەولێر هیچ یەکێکیان کەسی ئەکادیمی نین و پسپۆر نین لەبواری گۆرەپان و مەیدان بەگشتی و ماراسۆن بەتایبەتی
بۆیە وەکو لقی هەولێری یەکێتی گۆرەپان و مەیدان رێو شوێنی پێویست بەرامبەر رێکخراوی هەولێر بۆ ماراسۆن دەگرینە بەر و نوسراوی ئاگادار کردنەوە ئاراستەیان دەکەین کەجارێکی تر ناتوانن چالاکی هاوشێوە بەبێ هەماهەنگی یەکێتی ناوەندی گۆرەپان و مەیدانی کوردستان و عێراق و لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و یەکێتی گۆرەپان و مەیدانی لقی هەولێر ئەنجام بدەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ