نیمار بارسێلۆنا و به‌رازیل به‌شه‌ڕ دێنێت

08-09-2015
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن به‌رازیل
A+ A-

له‌سه‌ر نیمار دا سیلڤاى یاریزانى به‌رازیلی ناكۆكی ده‌كه‌وێته‌ نێوان به‌رپرسانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل.

به‌هۆی ئه‌وه‌ى نیمار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى سامبا تووشی پێكانێكی سووك بووه‌، به‌رپرسانى یانه‌ى بارسێلۆنای ئیسپانى رازی نین كارلۆس دۆنگای راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ى سبه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا یارى به‌ نیمار بكات، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ى گه‌وره‌تر لێبێت، بۆیه‌ داوایان كردووه‌ راسته‌وخۆ نیمار بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوی بۆ بكرێت.

به‌ پێی كه‌ناڵى گلۆپ و سپۆرتى به‌رازیلی، دۆنگا و به‌رازیلییه‌كان گاڵته‌ى به‌م داواكاریه‌ى بارسا دێت و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نیمار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل بمێنێته‌وه‌و له‌و باره‌وه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ گوتى "به‌رازیلییه‌كان هه‌قیانه‌ گاڵته‌ به‌ به‌رپرسانى بارسێلۆنا بكه‌ن، چونكه‌ له‌ یارى مه‌له‌گه‌دا، كه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ دابڕانێكی 20 رۆژى، نیمار له‌لایه‌ن لویس ئێنریكی راهێنه‌ره‌وه‌ ماوه‌ى 85 خوله‌ك یاری پێكرا، كه‌چی ئێستا داوا له‌ به‌رازیل ده‌كه‌ن یارى به‌ باشترین یاریزانى خۆی نه‌كات، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى پێكانه‌ سووكه‌كه‌ى نیمار، كه‌ چارسه‌ریش بووه‌، ته‌شه‌نه‌ بكات و ئه‌و یاریزانه‌ تووشی پێكانێكى قورس ببێته‌وه‌".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە