رووداو – هەولێر
یانەی یوڤێنتۆس بۆ حەوتەمجار لە مێژوویدا نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامەکەدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی لازیۆی بردەوە.
یارییەکە لە شەنگەهای پایتەختی چاینا بەرێوەچوو، گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانی و بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا خانمە پیرەکە ئاستێکی بەرزتری پێشکەشکرد و لە تەنیا چوار خولەکدا و لە خولەکەکانی 69 و 73 لە رێگەی هەردوو یاریزانی نوێی یانەکەی ماریۆ ماندزۆکیچ و پاولۆ دیبالاوە تۆمارکرد و یارییەکەی بردەوە و بۆ حەوتەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ