رووداو - هەولێر
جامی جیهانی خانمان کە 24 تیپ بەشداری تێدا دەکەن و لە شەش کیشوەرە هاتوون، چوار ساڵ جارێک دەکرێت و ڤێرژنی رابردووشی لە کەنەدا کرا، بۆ داهاتووش هێشتا دیاری نەکراوە.
ئەمساڵ فەرەنسا بە 9 شار میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە دەکات، یاری کردنەوە لە پاریس دەکرێت و یاری کۆتاییش لە لیۆن دەبێ، شارەکانی دیکەش بریتین لە رین، مۆنپیلیێ، گرینۆبڵ، نیس، ڤالێنسیان، لێ هاڤری و ریمس.
یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە شاری پاریس بوو، کچآنی فەرەنسا بە سەرکردایەتی یاریزانەکانی لیۆن، لێس بلوز، به ئه‌نجامێكی گه‌وره له هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی كۆریای باشووری برده‌وه.
له‌سه‌ر یاریگه‌ی پارك دی پرێنسی تایبه‌ت به یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پاریس، یاری كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای میوانداری مۆندیال و كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا ئافره‌تانی فه‌ره‌نسا كۆنترۆلی یاییهكهیان كرد و به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستیان به ئافره‌تانی كۆریای باشوور هێنا.
له‌و یارییه‌دا، كه ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد له رووی ئاماده‌بوونی هانده‌رانه‌وه کاتێک زیاتر لە 45 هەزار کەس ئامادەی یاریی کردنەوە بوون، لە یارییەکەشدا ئۆژینی لو سومر له خوله‌كی 9دا ده‌رگای گۆڵكردنی بۆ فه‌ره‌نسییه‌كان كرده‌وه.
ئه‌م گۆڵه وره‌ی كۆرییه‌كانی دابه‌زاند و فه‌ره‌نسییه‌كان رازی نه‌بوون گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی پێبێت و ویندی رینارد 2 گۆڵی دیكه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی زیادكرد، له خوله‌كه‌كانی 35 و 45.
له گێمی دووه‌مدا، فه‌ره‌نسییه‌كان نه‌یانویست خۆیان زیاتر ماندوو بكه‌ن و كۆرییهكانیش هیچ هیوایه‌كی گۆڵكردنیان پێوه دیار نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خوله‌كی 85دا ئاماندین هێنری گۆڵی چواره‌می بۆ فه‌ره‌نسا تۆماركرد.
ئەو یاریزانانەی کە گۆڵەکانی فەرەنسایان کرد، سەرجەمیان یاریزانی یانەی لیۆنن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئافره‌تانی فه‌ره‌نسا، ئێستا خاوه‌نی 3 خاڵه له گرووپی یه‌كه‌م، كه بێجگه له خۆی و كۆریای باشوور هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی نایجیریا و نه‌رویجیش ده‌گرێته خۆی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵلا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ