رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکانی پاڵەوانێتیی تینسی ئیشتۆریل لە پۆرتوگال، کوینتین هالیس سوپرایزێکی کرد و دۆمینیک تیمی لە پاڵەوانێتییەکە کردەدەرەوە.
لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانی تێنسی ئیشتۆریلدا، لە رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، دۆمینیک تیمی نەمسایی رووبەڕووی کوینتین هالیسی فەرەنسی بووەوە و یارییەکەی پێدۆڕاند.
هالیس بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر شکستی بە یاریزانە نەمساییەکە هێنا، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش یەک و شەش چوار بوون.
لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا هالیس بەرامبەر بە کاسپەر رۆدی نەرویجی یاریدەکات.
لەلایەن خۆشییەوە کاسپەر رۆد بەبردنەوەی لە سێباستیان بایزی ئەرجەنتینی، بلیتیێکی قۆناخی پێشکۆتایی جامەکەی بڕی.
یارییەکە زۆر ئاسان بۆ یاریزانە نەرویجییەکە هات بەدەستەوە، تەنیا کاژێرێک و 19 خولەک بەس بوو بۆ ئەوەی کاسپەر رۆد شکست بە سێباستیان بایز بهێنێت.
ئەنجامی یارییەکە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام بوو، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش سفر و شەش سێ بوون.
ئەمڕۆ یاریی قۆناخی پێشکۆتایی لە نێوان کوینتین هالیسی فەرەنسی و کاسپەر رۆدی نەرویجی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ