ڤیدیۆ؛ مستەر بیست بە ئۆتۆمبێلێکی فۆرمۆلاوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

08-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
مستەر بیست
مستەر بیست
نیشانەکردن فۆرمۆلۆ مستەر بیست
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مستەر بیست، یوتیوبەری بەنێوبانگ بە ئۆتۆمبیلێکی فۆڕمۆلای وەرزشییەوە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو، بەڵام هیچ زیانی پێنەگەیشت.
 
ئەو یوتیوبەرە بەنێوبانگە، کە زیاتر لە 370 ملیۆن سەبسکرایبی هەیە، هەوڵیدا ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێی (فۆرمۆلا ئی) لە بۆنەیەکدا لە مەیامی لێبخوڕێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی بیست لێیخوڕی زۆر خێرایە، توانای ئەوەی هەیە تەنیا لە ماوەی 1.8 چرکەدا لە 0 بۆ 60 میل لە کاژێرێکدا بڕوات! بەڵام لە قۆناخی دووەمیدا، شتەکان بەو شێوەیە نەڕۆیشتن کە پلانی بۆ دانرابوو. مستەر بیست کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و خۆی بە دیوارێکدا کێشا.
 
 ئەو دیمەنە بەشێک بوو لە بۆنەیەکی تایبەت کە کەسایەتییە بەنێوبانگ و کاریگەرەکان بەشداربوون تێیدا. 
 
بیست لە کاتێکدا لە پێچێکی چەپەوە دەهاتە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەکەی بەدەوری خۆیدا سووڕاند و بەر دیوارەکە کەوت، بەڵام  ئەو هیچ زیانێکی بەرنەکەوت، ئۆتۆمبێلەکەیشی زیانێکی زۆری بەرنەکەوت، ئەو بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە بازێکیدا و بە زەردەخەنەوە گاڵتەی بە رووداوەکە کرد و لە خەڵکی دەپرسی، چی بە هەڵە روویدا؟

 

لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ زۆر قورسترە لەوەی کە دەردەکەوێت. تەنانەت کەسێکی متمانە بەخۆبووی وەک مستەر بیستیش پێویستی بە مەشقێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی شارەزا بێت!

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە