رووداو -سلێمانى
به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌بى، شاندی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
دوای گەیشتنی شاندەكە بریاره ئەمڕۆ یەكەم یه‌كه‌ى مەشق وراهێنان ئه‌نجام بده‌ن بۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیان له پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب .
بڕیاره سبه‌ى چوارشەممە 29 یەمین پاڵەوانێتى یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی بۆ تۆپی سەرمێز لە ناوچەی جۆنیەی باشووری لوبنان ده‌ستپێبكات .
تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی برایەتی بۆ جاری دووەمە بەشداری پاڵەوانێتى یانە پاڵەوانەكانی وڵاتانى عەره‌بی بۆ تۆپی سەرمێز دەكات، ساڵی 2013 لە مەڕاكیش
بەرێوەچوو یانەی برایەتی یانە پلەی دوازده‌یه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ