عەلی دایی بە یانەی نەجەف رازی نەبوو

07-04-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن عەلی دایی
A+ A-


رووداو

سەرچاوەیەک لە یانەی نەجەفەوە ئاشکرای کرد عەلی دایی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئێرانی رازی نەبوو پۆستی مەشقدانی یانەی نەجەف وەربگریت.

ئەو سەرچاوەیە کە خۆی بەنزیک لە محەمەد سەعد مەردانی سەرمایەداری عێراقی ناوبردووە دەڵی ئەو سەرمایەدارە داوای لە دایی کردووە پۆستی مەشقدانی یانە عێراقییەکە وەربگریت، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دایی سەرمایەداریکی خەلکی شاری نەجەفە و بازرگانییەکی گەورەی لەگەڵ ئێراندا هەیە و لە نزیکەوە ئەو یاریزانە دێرینە دەناسێت.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد دایی بەباشی زانیوە بۆ ماوەیەکی تریش پشوو بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە