ئەنچێلۆتی: من بێتاوانم

07-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەتی دەکاتەوە خۆی لە دانی باج دزیبێتەوە و دەڵێت "من بێتاوانم."
 
لە ماوەی رابردوودا نووسینگەی داواکاریی گشتی مەدرید، داوایکرد ئەنچێلۆتی بۆ ماوەی 4 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بکرێت، بەهۆی ئەوەی خۆی لە دانی باج بە خەزێنەی گشتی شاردووەتەوە. راهێنەرەکە تۆمەتبارکراوە بەوەی لە نێوان ساڵانی 2014 و 2015 باجی لەسەر داهاتی مافی وێنەکان نەداوە کە بڕەکەی بە ملیۆنێک یۆرۆ خەمڵێندراوە و نەیداوەتە حکومەت. 
 
ئەنچێلۆتی لەو بارەیەوە دەڵێت "ئەوەی سەرسامم دەکات ئەوەیە باس لە بەیاننامەیەکی ساڵی 2015 دەکەین. ئەوان پێیان وایە من ئەوکات دانیشتووی مەدرید بووم، بەڵام ئەوە راست نییە. من پێشتر بڕی سزاکەم داوە و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری پشکنەری باج، ئێستا لایەنەکان لە گفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر."
 
کارلۆ زیاتر دەڵێت "باوەڕم وایە بێتاوانم، من لە ساڵی 2015 دانیشتووی مەدرید نەبووم، بەڵام ئەوان بەشێوەیەکی دیکە بیر دەکەنەوە، بابزانین دادوەر چی بڕیارێک دەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە