رووداو ـ هه‌ولێر
دوای ته‌واوبوونی یاری كلاسیكۆ، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی و به‌شداریكردنی له یارییه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌شداریكردنی له یاری ئه‌مجاره‌ی بارسا له لالیگادا كرد.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، له‌و باره‌وه گوتی "پێمانباشبوو مێسی به‌شداری له یارییه‌كه‌دا نه‌كات، چونكه هێشتا به‌ده‌ست پێكانه‌كه‌یه‌وه هه‌ندێك هه‌ستی به بێزاری ده‌كرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و پێیباشبوو له‌دوا نیوكاژێری یارییه‌كه‌دا به‌شداری بكات، ئه‌و هه‌میشه باشترینه".
یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید، كه له نێو یاریگه‌ی كامپ ن‌و به‌ڕێوه‌چوو، به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات، كه ڤالڤێردی پێیوابوو ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه بوو، گوتیشی "یارییه‌كه‌ی نێو سانتیاگۆ برنابیۆ زۆر به‌هێز ده‌بێت".
دواتر پرسیاری ئه‌وه له ڤالڤێردی كرا، ئایا مێسی به‌شداری له یاری داهاتووی بارسا له به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بیلباو له لالیگادا ده‌كات؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتی "ئه‌گه‌ر مێسی به ته‌واوی ئاماده‌بێت به‌شداری ده‌كات، ئه‌گه‌ریش نا به‌شداری ناكات".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/2/2019 كاژێر 22:45 به كاتی باشووری كوردستان، بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سان مامێس ده‌بێته میوانی ئاتلێتیك بیلباو، له میانی گه‌ڕی 23ی لالیگادا، كه بارسا به كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه و ئاتلێتیك بیلباویش 26 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی 12ی ریزبهندهكهیه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ