نیمار دایكیشی گه‌نده‌ڵ ده‌رچوو

06-11-2015
هەرێز جەمال
نیشانەکردن نیمار
A+ A-

رووداوى وه‌رزشی ـ Samba

پێشتر ته‌نیا نیمار و باوكی به‌وه‌ تۆمه‌تبار بوون كه‌ گه‌نده‌ڵیان له‌ گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ى نیمار له‌ یانه‌ى سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه‌ بۆ بارسێلۆناى ئیسپانى كردووه‌، به‌ڵام وادیاره‌ دایكی نیماریش تێوه‌گڵاوه‌و راپێچی دادگا ده‌كرێت.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دادگایی له‌ ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه‌، دایكی نیمار چووه‌ته‌ لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی، بوونی ده‌ستكاریكردنی دارایی له‌ گواستنه‌وه‌ی نیمار له‌ سانتۆسه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا ساڵی 2013 تۆمه‌تبار كراون، به‌مه‌ش تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیكردنی ئاراسته‌ ده‌كرێت. دادگایه‌ك له‌ مه‌درید لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نادین گۆنسالفیش دا سیلڤا سانتۆس دایكی نیمار ده‌كات، كه‌ رێژه‌ی %50ى پشكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هه‌یه‌ كه‌ كاره‌كانی كوڕه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات. 

ئه‌مه‌و نیمار به‌ ده‌سته‌واره‌یه‌ك گواسترایه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تا به‌ 57 ملیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌زه‌نده‌ كرا، به‌ڵام داواكاری گشتی ئیسپانیا ده‌سته‌واره‌كه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌ 83 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده‌ كرد. 

لێكۆڵه‌ر پێیوایه‌ رێككه‌وتنێك له‌نێوان نیمار و بارسێلۆنا كراوه‌و به‌وه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ به‌و كۆمپانیایه‌ بدرێت، كه‌ كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یانانه‌ لغاو بكات كه‌ ده‌یانه‌وێ په‌لكێشی بكه‌ن، ئه‌و له‌ به‌شه‌كه‌ی خۆی بێبه‌شكراوه‌. دادگای ئیسپانیا دووپاتیكرده‌وه‌ چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپا، له‌وانه‌ مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی، چاویان له‌ كڕینی نیمار بوو و ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی بارساش ناچاربوو ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌. 

دادگای به‌رازیل مانگی رابردوو رایگه‌یاند بڕی 47 ملیۆن دۆلاری له‌ پاره‌كانی نیمار بلۆك كردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌دانی باج تۆمه‌تبار كراوه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە