رووداو –سلێمانى
فیدراسیۆنى تۆپى پێى به‌رازیل پۆستێكى نوێ ده‌به‌خشێته یاریزانێكى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى وڵاته‌كه‌یان .
فیدراسیۆنه‌كه رایگه‌یاندووه كه ماركۆس ئیفانكیلیستا دی موریاس ناسراو به ( كافۆ) پۆستى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى پێبه‌خشراوه‌و به‌وه‌ش ده‌بێته جێگرى دۆنگاى راهێنه‌ر .
دوێنێش هه‌ڵبژارده‌كه به سه‌ركردایه‌تى دۆنگاو كافۆى كاپیتنى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه گه‌یشتنه سانتیاگۆى پایته‌ختى چیلى بۆ ئاماده‌كارى هه‌ڵبژارده‌كه بۆ یه‌كه‌م یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشوور بۆ مۆندیالى 2018.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ