گالەری

06-09-2020
13 Photos
نورا ئەمجەد

رووداو - دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی مێسی رایگەیاند، بارسێلۆنا جێدەهێڵێت ماوەی 10 هەواڵی سەرجەم رۆژنامە وەرزشییەکان هەواڵی گەرمییان باسی رۆیشتنی مێسی بوو لە یانەکەدا، بەڵام دوای ئەوەی مێسی بێدەنگی شکاند و بە فەرمی مانەوەی لە بارسێلۆنا راگەیاند، بەشێكی زۆری رۆژنامەڤانان دڵخۆشی خۆیان بەم هەواڵە راگەیاند و بەشێکی زۆری رووپەڕی رۆژنامەکان باس و هەواڵی گەرم و جیاوازی مێسی بووە.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو رۆژنامەڤانانە بەشێکی زۆریان رایانگەیاندبوو کە حەزناکەن مێسی لە بارسا بڕوات، چونکە هەر لەو یانەیە پێگەیشتووە و تەنیا لە بارسێلۆنا یاریکردووە، رۆیشتنی لە یانەکە دەبێتە شکست بۆ خۆی و یانەکەشی.