له یه‌كه‌م یاری قۆناخی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپادا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به ئه‌نجامی 3 ـ 1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی سویسرای برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی.
له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا كریستيانۆ رۆناڵدۆی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی پورتوگال، پاڵه‌وانی یارییه‌كه بوو، كه هاتریكێكی جوانی تۆماركرد و پورتوگالی گه‌یانده فایناڵ.
یارییه‌كه به هه‌لێكی ئاسان بۆ سویسرییه‌كان ده‌ستیپێكرد، كه شیردان چاكیری له خوله‌كی 3دا له‌ده‌ستیدا، به‌ڵام كاتێك نۆره هاته سه‌ر رۆناڵدۆ، ئه‌و لهدهستینادات و له خوله‌كی 25دا له لێدانێكی راسته‌وخۆدا، له دووری 25 مه‌تره‌وه لێدانێكی مووشه‌ك ئاسای ئاراسته‌ی یان سۆمه‌ری گۆڵپارێزی سویسرا كرد و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ پورتوگال تۆماركرد. سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێك له هه‌ردوو تیپه‌وه، گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر بۆ رۆناڵدۆ و تیپه‌كه‌ی كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌مدا سویسرییه‌كان نیازی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان هه‌بوو، كه له خوله‌كی 57دا لێدانێكی سزایان بۆ هه‌ژمار كرا و ریكاردۆ رۆدرێگز سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێیكرد و گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد.
دوای ئه‌و گۆڵه كۆنترۆلی یارییه‌كه زیاتر كه‌وته ده‌ست پورتوگالییه‌كان و سویسرییه‌كانیش پشتیان به هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌به‌ست، كه له دوایین خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌دا رۆناڵدۆ وه‌ك شێرێك تووڕه‌یی خۆی به سویسرییه‌كان نیشاندا و له خوله‌كانی 88 و 90دا دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆماركرد و به هاتریكێكی جوان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌خشی و گه‌یشتنه یاری كۆتایی، كه چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری ئه‌مڕۆی نێوان هۆڵه‌ندا و ئینگلته‌را ده‌كه‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ